پەیامی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەجج پەیامی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەجج پەیامی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەجج بعثه مقام معظم رهبری در گپ بعثه مقام معظم رهبری در سروش بعثه مقام معظم رهبری در بله
پەیامی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەجج پەیامی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەجج پەیامی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەجج پەیامی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەجج پەیامی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەجج

پەیامی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەجج

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ، بە بۆنەی کۆنگرەی مەزنی حەججی ئەمساڵ ، پەیامێکی گرنگی بڵاوکردەوە کە دەقی پەیامەکە بەمجۆرەیە .

بسم الله الرحمن الرحیم


و الحمد للّه ربّ العالمین و صلّی اللّه علی محمّد و آله الطّاهرین و صحبه المنتجبین و مَن تَبِعهم بِاحسان الی یوم الدّین.


برایان و خوشکانی موسوڵمان لە سەرانسەری جیهان !


ئەمساڵیش ئۆمەتی ئیسلامیی لە نیعمەتی مەزنی حەج بێبەش مان و دڵانی تاسەبار بە ئاخ و ئەفسووس ، میوانداریی لە ماڵێکی رێزداریان لەدەستدا کە خوای حەکیم و رەحیم بۆ خەڵکی دانابوو . ئەوە دوهەمین ساڵە کە وەرزی شادمانی و کرانەوەی مەعنەویی حەج ، دەبێت بە وەرزی فیراق و حەسرەت و بەڵای پەتای دونیاگر، رەنگە بەڵای سیاسەتی هەڵەی زاڵ بەسەر حەرەمی شەریف ، چاوی تاسەباری باوەڕداران لە بینینی هێمای یەکیەتی و مەزنایەتی مەعنەویەتی ئۆمەتی ئیسلامیی بێبەش دەکات و ئەم لوتکەی شکۆمەند و سەرفراز بە هەور و تەم دادەپۆشێ .


ئەوە تاقیکردنەوەیەکی وەکوو تاقیکردنەوەکانی دیکەی زووتێپەڕی مێژووی ئۆمەتی ئیسلامیە کە دەتوانێ دواڕۆژێکی رووناکی بەدواوەبێت ، گرنگ ئەوەیە کە حەج لە بیچمی راستەقینەی دا ، لە دڵ و ژیانی یەک بە یەکی موسوڵمانان دا زیندوو بمێنێ و ئێستا کە رواڵەتیی رێوڕەسمەکەی بە شێوەی کاتیی نیە ، پەیامە بەرزەکەی کاڵ نەبێتەوە .  حەج ، عیبادەتێکی پڕ لە نهێنی و رازە . داڕشت و پێکهاتەی جوانی جوڵە و وەستانی تیایدا ، بنیانتەری شوناسی تاکی موسوڵمان وکۆمەڵگای موسڵمان و نیشاندەری جوانیەکان لەبەر چاوی جیهانیانە .


 لە لایەکی دیکەوە  عروجی مەعنەوی دەبەخشێ بە دڵی بەندەکان بە زیکرو خشوع و پاڕانەوە ، لە خوا نزیکی دەکاتەوە و لە لایەکی دیکەوە بە جلکی یەکسان و جوڵەی رێک و هاواهەنگ ، برایان کە لە چوار سوچی جیهانەوە کۆبوونەتەوە ، بە یەک دەبەستێتەوە و لە لایەکی دیکەش باڵاترین هێمای ئۆمەتی ئیسلامیی بە تێکڕای ڕێوڕەسم و نەریتە پڕ مانا و پڕنهێنیەکانی دەخاتە بەر چاوی خەڵکی جیهان و ویست و مەزنایەتی ئۆمەت بە ناحەزان نیشان ئەدات .


ئەمساڵ ، حەججی بەیتی موعەزەم مومکین نیە بەڵام سەرنجدان بە کردگاری بەیت و زیکر و خشوع و پاڕانەوە و داوای لێبورن هەیە . ئامادەبوون لە عەرەفات مومکین نیە بەڵام دوعا و موناجاتی مەعریفەتزا لەرۆژی عەرەفەدا هەیە ، رەجمی شەیتان لە مینا ناکرێت بەڵام بەرپەرچدانەوە و رەتاندنی شەیتانە دسەەڵاتخوازەکان لە هەموو جێیەک مەیسەرە ، ئامادەبوونی یەکپارچەی جەستەکان بەدەوری کابەدا نیە بەڵام ئامادەبوونی یەکپارچەی دڵان لە دەوری ئایاتی روونی قورئانی پیرۆز و ئیعتسام بە حەبلوڵڵا ئەرکی هەمیشەییە .


ئێمە شوێنکەوتوانی ئیسلام کە ئەمڕۆ خاوەنی وڵاتی پان و بەرین ، سامانی سروشتیی بێ سنوور ، و گەلانی زیندوو و بێدارین ، دەبێ بە دارایی و مومکینەکانی خۆمان ، دواڕوژ تۆمار بکەین . گەلانی موسوڵمان لە 150 ساڵی رابردوودا رۆڵێکیان لە چارەنووسی وڵاتان و حکومەتەکانی خویان دا نەبووە و چەند حەڵەتی دەگمەنی لێدەرچێ، یەکسەر بە سیاسەتی حکومەتە دەستدرێژکارە رۆژاواییەکان بەڕێوەبەرایەتی کراوە و تووشی چاوچنۆکی و دەسوەردان و شەڕاشۆیی ئەوان بووونە .


گەلانی ئێمە ، لاوانی ئێمە ، زانستوەرانی ئێمە ، زانایانی دینی و بیرمەندانی مەدەنیی ئێمە ، سیاسەتوانان و پارت و کۆڕ و کۆمەڵەکانی ئێمە ، ئەمڕۆ دەبێ ئەو رابردووە بێ شانازی و پڕ شوورەییە قەرەبوو بکەنەوە ، دەبێ راوەستن و لە بەرامبەر زۆرداری و دەسوەردان و شەڕاشۆیی دسەڵاتە رۆژاواییەکان خۆڕاگری بکەن .


هەموو قسەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە دونیای زۆرداریی نیگەران و تووڕە کردووە ، بانگێشتن بۆ ئەم بەرخودانەیە : بەرخودان لە هەمبەر دەسوەردان و شەڕاشۆیی ئەمریکا و دەسەڵاتە دەستدرێژەکانی دیکە و بەدەستەوەگرتنی دواڕۆژی دونیای ئیسلام بە پشت بەستن بە مەعارفی ئیسلامیی .


دیارە ئەمریکا و هاوڕێکانی لەبەرامبەر وشەی خوڕاگری تووشی هەستیارین و روویان کردووەتە چەندین جۆر دوژمنی لە گەڵ بەرەی خۆڕاگریی ئیسلامیی . هاوڕێیی هەندێ حکومەتی ناوچەکەش لە گەڵ ئەوان راستیەکی تاڵە لە پێناو بەردەوامبوونی ئەوشەڕاشوییانە .


راستە رێیەک کە ڕێوڕەسمی حەجج ، سەعی و تەواف و عەرەفات و جەمەرات و دروشمەکان و شکۆمەندی و یەکڕیزی حەج پێمان دەڵێ ، پشت بەستن بە خوا و لاکردنەوە لە دەسەڵات و هێزی بێ سنووری ئیلاهی و متمانە بەخۆیی نیشتمانیی و باوەڕ بە هەوڵ و تێکۆشان و ویستی لێبڕاوانە بۆ هەنگاونان و هیواداری بە سەرکەوتنە .


راستیەکانی سەر گۆڕەپان لە ناوچەی ئیسلامیی ئەم هیواداریە زیاتر دەکات و ئەو لێبڕاویە بەهێز دەکات . لە لایەکەوە کوێرەوەریەکانی جیهانی ئیسلام ، دواکەوتووی زانستی و گرێدراوی و چاولەدەستیی سیاسی و بێسەرەوبەرەیی ئابووری و کۆمەڵایەتی ، ئێمە دەخاتە بەردەم ئەرکێکی گەورە و تێکۆشانێکی ماندوویی نەناسانە ، فەلەستینی داگیرکراوی ئێمە ، داوای بەهاناوەچوونمان لێدەکات ، یەمەنی ستەملێکراو و خوێناوی دڵان دێنێتە ژان ، کێشە و کوێرەوەریەکانی ئەفغانستان هەموومان بەپەرۆش دەکات ، رووداوە تاڵەکان لە عێراق و سوریا و لوبنان و هەندێ وڵاتی موسوڵمانی دیکە کە دەستی شەڕاشۆیی و دەسوەردانی ئەمریکا و یاوەرانی تێیدا دیارە ، غیرەت و هیممەتی لاوان هەڵدەخڕێنێ و لە لایەکی دیکەوە ، سەرهەڵدانی ئەندامانی بەرخودان لە تێکڕای ئەم مەڵبەندە هەستیارە و بەخەبەرهاتنی گەلان  و رابوونی نەوەی گەنج و خورت ، دڵان تژی لە هیوا دەکات ، فەلەستین لە هەموو بەشەکانی خۆی دا شمشێری قودس لە کالان دەردێنێ ، قودس و غەززە و کەرت و ناوچەکانی 48 و ئۆردوگاکان تێکڕا ڕادەبن و لە ماوەی دوازدە رۆژ لمبۆزی دەستدرێژکار لە خاک دەگەوزێنن ، یەمەنی گەمارۆدراو و تەنیا ، حەوت ساڵ لە ژێر شەڕ و تاوانکاری و مەزڵووم کوژیی دوژمنی شەڕانی و دڵڕەقدایە و سەرباری قاتیی خۆراک و دەرمان و دەرەتانی ژیان ، ملکەچی زۆرداران نابێ و ئەوان بە هێز و داهێنانی خۆی وڕ و گێژ دەکات ، لە عێراق ، ئەندامانی خۆڕاگری بە زمانی پاراو و راشکاوانە ، ئەمریکای داگیرکەر و داعشی دەسنیای ناچار بە پاشەکشە دەکەن و ویستی خۆیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر چەشنە دەسوەردان و شەڕاشۆییەک لە لایەن ئەمریکا و هاوڕێکانی بە ڕوونی و خۆیانی دەردەبڕن .


هەوڵی پڕۆپاگەندەیی ئەمریکیەکان بۆ بەلارێدابردنی ویست و خواست و کرداری لاوانی عەگید و پیاوانی خوڕاگری لە عێراق و سوریا و لوبنان و وڵاتانی دیکە و بەستنەوەی بە ئێران یان هەر شوێنێکی دیکە ، بێڕێزی کردن بەو لاوە ئازا و بێدارانە و نیشانەی نەبوونی تێگەیشتنی دروستی ئەمریکیەکان لە گەلانی ئەم ناوچەیە .


هەر ئەم تێگەیشتنە نادروست و چەوتە وایکرد ئەمریکا لە ئەفغانستان رووشکێن بکرێت و دوای ئەو هاتنە پڕ هەرایە لە بیست ساڵی پێشوودا و دوای ئەوە دەکارهێنانی چەک و بۆمب و ئاگر لە بەرامبەر گەلی بێتاوان و مەدەنی، خوی لە زەلێک دا هەست پێدەکات و هێز و ئامێری لەشکەریی خۆی لێ دەباتەدەرەوە .  هەڵبەت گەلی بەخەبەری ئەفغان دەبێ وریای ئامرازەکانی هەواڵگریی و چەکە نەرمەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکەی دابێت ووشیارانە لە هەمبەریدا راوەستێ .


 گەلانی ناوچەکە نیشانیانداوە بێدار و وشیارن و رێگا و شێوازی ئەوان جودایە لە هەندێ لە حکومەتەکان کە بۆ رازی راگرتنی ئەمریکا تەنانەت مل دەنێنە ویستی ئەو وڵاتە لە دۆزی هەستیار و گرنگی فەلەستین . ئەو حکومەتانەی کە لە گەڵ رژێمی داگیرکەری زایۆنی ، بە ئاشکرا و نهێنی پلانی دۆستایەتی دادەڕێژن، یانی  نکۆڵی دەکەن لە مافی گەلی فەلەستین لە نیشتمانی مێژوویی خۆی دا . ئەوە ، دزینی سەرمایەی فەلەستینیەکانە . ئەوان بە تاڵانکردنی سەرمایە سروشتیەکانی وڵانانی خۆیان نەوەستان وئێستا خەریکن سەرمایەی گەلی فەلەستین بە تاڵان دەبەن .


برایان و خوشکان !


ناوچەی ئێمە و رووداوە خێرا و جیاجیاکانی ،  نوێنگەی وانە و پەندە ، لە لایەک هێز و دەسەڵاتی سەرچاوەگرتوو لە تێکۆشان و خۆڕاگریی لە بەرامبەر زۆرداریی دەستدرێژکار و، لە لایەکی دیکە سەرچاوەگرتوو لە تەسلیم و دەربڕینی لاوازی و تەحەمولی داسەپاندنی ئەو .


بەڵێنی راستی ئیلاهی ، سەرکەوتنی موجاهیدانی رێگای خودایە ،ان تنصروا الله ینصرکم و یثبت اقدامکم . یەکەم کارتێکەریی ئەم تێکوشانە ، گێڕانەوەی ئەمریکا و زۆردارانی دیکەی نیودەوڵەتی لە دەسوەردان و شەڕانی گەری لە وڵاتانی ئیسلامیە ، ئینشاڵڵا .


لە خوای تەعالا سەرکەوتنی گەلانی موسوڵمان داوا دەکەم و دروود دەنێرم بۆ حەزرەتی بەقیەتوڵڵا ( رواحنا لە فدا) و بەرزبوونەوەی پلە و دەرەجەی ئیمام خومەینی مەزن و شەهیدانی بەڕێز لە خوا داواکارم .


والسّلام علی عباد اللّه الصّالحین


سەید عەلی خامنەیی


26 ی پوشپەڕی 1400 ی هەتاوی


6 ی زیحەجەی 1442 کۆچی


| شناسه مطلب: 107541




کردی



نظرات کاربران