پێویستە هەموو جیهان دووری بکات لە ئیسرائیل و ئەمریکا

پێویستە هەموو جیهان دووری بکات لە ئیسرائیل و ئەمریکا

بسم اللّه الرّحمن الرّحیم


و الحمد للّه ربّ العالمین و الصّلاة و السّلام علی خیر البریّة سیّدنا محمّدٍ المصطفی و آله الطّیّبین و صحبه المنتجبین و من تبعهم باحسان الی یوم الدّین.


ئاهەنگی دڵنشینی ئیبراهیمی کە بە فەرمانی خودا، هەموو مرۆڤەکان لە هەموو سەردەمەکان لە ڕیوڕەسمی حەج بەرەو کەعبە بانگ دەکات، ئەمساڵیش دڵی کۆمەڵێک لە موسڵمانانی لە سەرتاسەری جیهانەوە، ڕاکێشاوە و بووەتە هۆی کۆ بوونەوەی شکۆداری خەڵک و هێزی مەعنەوی ئیسلام بۆ یار و نەیار ئاشکر ادەکات.


کۆبوونەوەی گەورەی حەج، هەر کات بە چاوی هزرەوە چاوی لێبکرێت، بۆ موسڵمانان هۆی دڵنیاییە و بۆ دوژمنان و نەیاران هۆی ترسە.


جێگای سەرسووڕمان نیە ئەگەر دوژمنان و نەیارانی ئۆمەتی ئیسلامی، هەر دوو بواری ئەرکی حەج بکەنە ئامانج، چ بە زەق کردنەوەی جیاوازی ئایینی و سیاسی و چ بە کاڵ کردنەوەی لایەنی قودسی و مەعنەوی.


قورئان ، حەج وەکوو نیشانەی بەندەیی، کەرامەتی یەکسانی مرۆڤەکان، ژیانی مادی و مەعنەوی مرۆڤ، بەرەکەت و ڕێنوێنی ، ئارامشی ئەخلاقی و سازانی زانستی نێوان برایان و بێزاری و وەستان لە بەرانبەر دوژمنان دەناسێنێت.


ئێوە برایان و خوشکانی حاجی، ئێستا لە کاتی کردەیی کردنی ئەو ڕاستی و زانستانەدان. ئەندێشە و کردەوەی خۆتان لێک نزیک و نزیکتر بکەنەوە و شوناسی خۆتان وەدەست بهێننەوە و وەکوو سەوقات بیبەنەوە بۆ ماڵ. ئەوە هەمان سەوقاتی بەنرخی ڕاستەقینەی سەفەری حەجی ئێوەیە.


پرسی بەرائەت، ئەمساڵ گرینگتر لە ڕابردوویە چونکوو کارەساتەکانی غەززە جێگای هیچ جۆرە سازانێکی بۆ هیچ کەس و پارت و حکومەت و فیرقەیەکی موسڵمانان نەهێشتووەتەوە و ئەو بەرائەتە ئەبێ لە کردەوە و قسەی گەلان و حکومەتەکانیاندا نیشان بدرێت و جەلادەکان و پاڵپشتەکانیان بخاتە تەنگەژەوە.


ڕێبەری ئێران لە کۆتایی پەیامەکەیانەدا بە دەسۆخشی لە بەرخۆدانی پۆڵاینی فەلەستین و خەڵکی بە سەبر و ستەملێکراوی غەززە، جەختیان کرد: ئەبێ پشتیوانی هەمەلایەنە لە ئەو بەرخۆدانە بکرێت.


لە خودای گەورە سەرکەوتنی تەواو بۆ ئەوان و بۆ ئێوەش قبووڵی حەج داوا دەکەم.


 


والسّلام‌علیکم‌ورحمة‌اللّه


 


سەید عەلی خامنه‌یی


 


۴ ذی‌الحجّة ۱۴۴۵


 


| شناسه مطلب: 122934