Kurdish
بسم اللە الرحمن الرحیم والحمد اللە رب العالمین و صل اللە علی محمد و آلە الطاھرین درود و سەلامێکی ئاوێتەی تاسە و رێز بۆ ئێوە بەختەوەران کە لەببیەکتان گوتووە بە بانگێشتنی قورئانیی و چوونەتە میوانیی ماڵی خودا . یەکەم قسە ئەوەیە کە قەدری
بسم اللە الرحمن الرحيم
والحمد اللە رب العالمين و صل اللە علي محمد و آلە الطاھرين
درود و سەلامێكي ئاوێتەي تاسە و رێز بۆ ئێوە بەختەوەران كە لەببيەكتان گوتووە بە بانگێشتني قورئانيي و چوونەتە ميوانيي ماڵي خودا .
يەكەم قسە ئەوەيە كە قەدري ئەم نيعمەتە گەورەيە بزانن و بە وردبوونەوە لە رەھەندە تاكي و كۆمەڵايەتيەكان و رۆحي و نێودەوڵەتيەكاني ئەم فەرزە بێ وێنەيە ، بۆ نزيكبوونەوە لە ئامانجەكاني ھەوڵ بدەن و لە خانەخوي رەحيم و قەديري ، بۆ ئەو مەبەستە يارمەتيتان بوێ .
من ھاودڵ و ھاوزماني ئێوە لە كردگاري غەفوور و مەننانم دەوێ نيعمەتي خۆي لەسەر ئێوە تۆكمە بكات و كە تۆفيقي سەفەري حەججي بە ئێوە داوە ، تەوفيقي بەجێھێناني حەججي تەواويشتان پێ عەتا بفەرموێ و ئينجا بە قەبوڵكردني كەريمانەي خۆي ، ئێوە بە دەستي پڕ و عافيەتي تەواوەوە رەوانەي مەڵبەندي خۆتان بكاتەوە . ئينشائەڵڵا.
لە دەرفەتي زێڕيني ئەم ڕێوڕەسمە دەوڵەمەند و بێھاوتايە ، جگە لە پاككردنەوە و ساغ كردنەوەي مەعنەوي و رۆحيي كە باڵاترين و ريشەيي ترين دەسكەوتي حەججە ، ئاوڕدانەوە لە پرسەكاني جيھاني ئيسلام و وردبوونەوەي گشتداگر لە گرنگترين و سەرەكي ترين بابەتەكاني ھاوپێوەند بە ئۆمەتي ئيسلامي ، لە سەرووي ئەركەكان و دابونەريتي حاجيان دێت ئەژمار.
ئەمڕۆكە لەو بابەتە گرنگ و خاوەن ئەولەويەتانە ، پرسي يەكێيتي موسوڵمانان و كرانەوەي گرێي دووبەرەكي سازكەر لە نێوان چينەكاني ئۆمەتي ئيسلاميە . حەج ، مەزھەرو ھێماي يەكێيتي و يەكپارچەيي و ناوەندي برايەتي و ھاريكاريە .
لە حەجدا دەبێ ھەمووان وانەي چڕبوونەوە لەسەر خاڵەھاوبەشەكان و نەھێشتني ناكۆكيەكان فێربن . دەستە چەپەڵەكاني سياسەتي ئيستعماريي لە كۆنەوە دووبەرەكي نانەوەيان لە بەرنامەي كاردا بووە ، بەڵام ئەمڕوكە لە ساي بێداري و ڕاچەنيني ئيسلامي داكە گەلاني موسوڵمان دوژمنايەتي بەرەي ئيستكبار و زايونيزميان بە دروستي ناسيوە و لە بەرامبەريدا ھەڵوێستيان نيشان داوە ، سياسەتي دوبەرەكي نانەوەي نێوان موسوڵمانانيش توندتر بووەتەوە .
دوژمني فێڵباز بە نيازي ئەوەيە بە ھەڵايساندني ئاگري شەڕي نێو ماڵي موسوڵمانان ، پاڵنەرەكاني خۆڕاگري و ھەوڵدان لەو پێناوەدا بە لەلاڕێدا ببات و رژێمي زايۆني و كارگێڕاني ئيستكبار كە دوژمناني راستەقينەن ، بخاتە قەراخێكي ئەمنەوە . بەڕێخستني گروپە ترۆريستيە تەكفيريەكان و تاقمگەلي لەوچەشنە لە وڵاتاني ناوچەي رۆژاواي ئاسيا دەگەڕێتەوە بۆ ئەم سياسەتە چەتوونانەيە . ئەوە وشداريەكە بۆ ھەموومان كە پرسي يەكڕيزي موسوڵمانان ، ئەمڕۆ بخەينە سەرووي ئەركە نەتەوەيي و نێونەتەوەييەكاني خۆمان .
بابەتێكي گرنگي ديكە پرسي فەلەستينە . بە تێپەڕيني 65 ساڵ لە دەسپێكي پێكھاتني رژێمي داگيركەري زايۆني و ھەوراز ونشێوي جۆربەجۆر لەم پرسە گرنگ و ھەستيارەدا و بە تايبەت بە رووداوە خوێناويەكاني ساڵاني رابردوو ، دو راستيي بۆ ھەموان دەركەوتووە : يەكەم ئەوەي كە رژێمي زايۆني و پشتيواناني تاوانكاري ، لە دڵڕەقي و دڕندەيي و پێشێلكردني ھەموو ياسا و ڕێسا مرۆيي و ئەخلافيەكان ھيچ سنورێك ناناسن .
تاوانكاري ، جينۆسايد ، وێرانكاري ، قەڵاچۆي ژن و منداڵي بێ دەرەتان ، و ھەر دەسدرێژي و غەدرێك كە لەدەستيان بێت بۆ خۆيان بە ڕەواي دەبينن و شانازيشي پێوە دەكەن . ديمەنە دڵتەزێنەكاني شەڕي 50 رۆژەي ئەم دواييانەي غەززە ، دوايين نموونەي ئەم تاوانكاريە مێژوويانەيە كە ھەڵبەت لە نيو سەدەي رابردوودا بە جاران دووپات بووەتەوە .
دوھەمين راستي ئەوەيە كە ئەم دڕندەيي و كارەسات خوڵقاندنە نەيتوانيوە ئامانجي سەران و پشتيواناني رژێمي زايۆني دابين بكات . بە پێچەوانەي ئەو ئاواتە گەمژانەيەي دەسەڵات و پاوەجێي كە سياسەت بازاني چەپەڵ بۆ رژێمي زايوني لەسەريان دابوو ، ئەم رژێمە رۆژ بە رۆژ لە تياچوون و فەوتان نزيكتر بووەتەوە .
راوەستاويي 50 رۆژەي غەززەي گەمارۆدراو و بێدەرەتان لە بەرامبەر ھەموو تواناي دەركەوتەي رژێمي زايوني و سەرەنجام ناكامي و پاشەكشەي ئەو رژێمە و تەسليم بووني لە بەرامبەر شەرت و مەرجەكاني موقاومە ، پێشانگەي ئاشكراي ئەم سستي و بێ توانايي و بێ ريشەييەيە . ئەوە ماناي ئەوەيە كە گەلي فەلەستين دەبێ زياتر لە ھەميشە ھيوادار بێت ، خەباتكاراني جيھاد و حەماس دەبێ ھەوڵ و ويست و ھيممەتي خۆيان زياتر بكەن،با كەرتي رۆژاواي چۆمي ئەردەن رێگەي پڕ شانازي ھەميشەيي بە دەسەڵات و پتەوييەكي زياترەوە ببڕێ ، گەلاني موسوڵمان داواي پشتيواني راستەقينە و جديي لە فەلەستين لە حكومەتەكاني خۆيان بكەن و ، حكومەتە موسوڵمانەكان راستگۆيانە پێ بنێنە ئەم رێگايەوە.
سێھەمين بابەتي گرنگ و خاوەن ئەولەويەت ، نيگاي زيرەكانەيە كە چالاكاني دڵسۆزي جيھاني ئيسلام دەبێ بۆ جياوازي نێوان ئيسلامي رەسەني موحەممەدي و ئيسلامي ئەمريكايي ھەيانبێت و لە تێكەڵكردن و بە ھەڵەناسيني ئەو دوانە ، خۆيان و كەساني ديكە بە دوور راگرن . يەكەم جار ئيمامي كۆچكردووي گەورەمان باسي جياوازي نێوان ئەو دوانەي كرد و ھێنايە نێو قامووسي سياسي جيھاني ئيسلامەوە .
ئيسلامي رەسەن ، ئيسلامي سەفا و مەعنەويەت ، ئيسلامي پارێزكاري و گەلسالاري ، ئيسلامي . «اَشِدّاءُ عَلَى الكُفّار رُحَماءُ بَينَهُم»ە .
ئيسلامي ئەمريكايي ، پۆشاندني جلوبەرگي ئيسلام بەنۆكەراني بياني و دوژمنايەتيي لە گەڵ ئۆمەتي ئيسلاميە . ئيسلامێك كە ئاگري دووبەرەكي نێوان موسوڵمانان پەرە پێ ئەدات ، لەجياتي متمانە بە بەڵێني ئيلاھي ، متمانە بە دوژمناني خودا دەكات و لە جياتي بەرەنگاربوونەوەي زايۆنيزم و ئيستكبار لە گەڵ براي موسوڵمان بەشەڕ دێت و لەگەڵ ئەمريكاي زۆردار لە دژي گەلي خۆي يان گەلاني ديكە يەك دەگرێت ، ئەوە ئيسلام نيە ، نيفاق و دووڕوويەكي مەترسيدارە كە ھەر موسوڵمانێكي راستگۆ دەبێ رووبەڕووي بێتەوە .
تێڕوانيني ئاوێتەي بەرچاوڕووني و قوڵبيني ، ئەم راستي و پرسە گرنگانە لە واقعي جيھاني ئيسلام بۆ ھەر پەيجۆرێكي راستي روون دەكاتەوە و ئەرك و تەكليفي رۆژ بێ ھيچ لێڵايي و تەمومژێك دياري دەكات . حەج و ڕێوڕەسم و دروشمەكاني دەرفەتێكي شازن بۆ بەدەست ھێناني ئەم بەرچاوڕوونيە ، و بەو ھيوايەي كە ئێوە بەختياراني حاجي بە تەواوي سوود لەم نيعمەتە ئيلاھيە وەرگرن . ھەمووتان بە خواي گەورە دەسپێرم و قەبوڵبووني ھەوڵ و كۆششتان لە خواوەند داوا دەكەم .
والسلام عليكم و رحمتە اللە
سەيد عەلي خامنەيي
پێنجي زيحەججەي 1435 ي كۆچي رێككەوتي ھەشتي رەزبەري 1393 ي ھەتاوي